کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزتردەبێتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، سبەینێ پلەی گەرمی لە ناوچەکانی هەرێم بەراورد بە رۆژانی رابردوو، بەرزتردەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت ، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

کەشناسیی هەرێم دەشڵێت، سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     :35  پلەى سیلیزى

سلێمانی  :    34   پلەى سیلیزى

دهۆک     :  35 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 36 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە   :  36 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  35 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 25 پلەى سیلیزى

سۆران    :  33  پلەى سیلیزى

گەرمیان  :    38 پلەى سیلیزى

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 10 ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

وادەی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share