هەشت کەس لە سلێمانی بە سکچوون و ڕشانەوە گیانیان لەدەستداوە

شاری سلێمانی

 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە کە نزیکەی 10 ڕۆژە، هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەمڕۆ تەندروستیی سلێمانی گومانەکان سەبارەت بە بڵاوبوونەوە پەتای کۆلێرا یەکلاییدەکاتەوە.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئەوەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاشکراکرد، ئەو هەشت کەسەی مردوون شەشیان کەسی پێگەیشتوون و دووانیان منداڵن.

پێشتر ژمارەیەک لە نمونەی تووشبووەکان ڕەوانەی بەغداد کراون بۆ یەکلاییبوونەوەی گومانەکان سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی کۆلێرا، کە بەپێی ستانداردە تەندروستییە جیهانییەکان پێنج بۆ شەش ساڵ جارێک سەرهەڵدەداتەوە.

بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکی تەندروستیی عێراق هاتووەتە سلێمانی و بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئەنجامی پشکنینە تاقیگەییەکان ڕابگەیەنێت و ئەگەری بوونی کۆلێرا یەکلاییبکاتەوە.

هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئەوەی ئاشکراکرد، کە تەنها لە شەش ڕۆژی ڕابردوودا چوار هەزار کەس لە منداڵ و گەورە لە نەخۆشخانەکان داخڵکراون.

لە هەفتەی ڕابردوودا تەندروستیی سلێمانی بەهۆی زۆریی نەخۆش و پڕبوونی نەخۆشخانەی شارەوە نەخۆشخانەی شەهید هێمنی بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکرد، ئەمە سەرەڕای ئەوەی نەخۆشخانەی شۆڕش و نەخۆشخانەی منداڵان ژمارەیەکی زۆری تووشبوویان تێدا چارەسەر دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە پاساوی بانگەشە بۆ كاندیدێكی یەكێتی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی دەركرا

لەسەر بڵاوكردنەوەی پۆستێكی هەڵە، كە تیایدا بانگەشەی بۆ كاندیدێكی یەكێتی كردووە، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەكارەكەی…
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەڵەبجە مەرجی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریكرد

شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه‌، نووسراوێكی ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كاندید و…
Total
0
Share