کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری بارانبارین هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، ئاسمان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت،  لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئەگەرى تاوە باران هەیە لە هەندێک کاتدا، لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى لە دواى نیوەڕۆەوە ئەگەرى کەمێک بارانبارین هەیە، لەگەڵ دروست بوونى هەورە تریشقە”.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێ ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. فازڵ نەبی: بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت و دەشڵێت،”نەبوونی…
Total
0
Share