لە بازیان منداڵێک لە ترسدا گیانیلەدەستدا

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای بازیان منداڵێک لە کاتی رووبەڕووبونەوەی هێزێکی ئەمنی و تۆمەتبارێکدا لە ترسدا گیانیلەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ هێزێکی ئاسایش لە قەزای بازیان چوون بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، بەڵام تۆمەتبارەکە رووبەڕوویان بووەتەوە و تەقەکراوە.

ئاشکراشیکرد، کچێکی شەش ساڵان، لە ترسی دەنگی تەقە لە نزیک شوێنی رووداوەکە گیانیلەدەستداوە.

بە وتەی سەرچاوەکە، لەدوای رووبەڕووبوونەوەکە توانراوە تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامیان هەیە.

بابەتی پێشتر

عێراق: بە تۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیركردن بۆ زیاتر لە سێ هەزار كەس دەرچووە

بابەتی دواتر

سبەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share