وادەی شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین راگەیەندرا

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەی گەرمی نزمتردەبنەوە و ئەگەری بارانبارینیش هەیە.

لە راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسیی عێراقدا هاتووە، لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە پلەی گەرمی نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.

ئاشکراشیکرد، لە رۆژی دووشەممە پلەی گەرمی زیاتر دادەبەزێت، ئاسمان بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت، لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵات و ناوچەکانی ناوەڕاست ئەگەری بارانبارین هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتا محەمەد: ئەمڕۆ سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە

سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ، رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە. عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی…
Total
0
Share