توێژەرانی ژاپۆنی پرۆتینێكی تایبەت بە دابەزاندنی كێش بەبێ خۆراك كەمكردنەوە ئاشكرادەكەن

تیمێكی توێژینەوەی ژاپۆنی ئەو گۆڕانكارییە پرۆتینییەیان ئاشكراكرد كە لەكاتی ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشیدا زیاددەكات و هاریكار دەبێت بۆ سووتاندنی چەوری، ئەمەش رێگا دەكاتەوە بۆ پەرەپێدانی دەرمانێكی نوێ بۆ یارمەتیدانی دابەزاندنی كێش بەبێ گرتنەبەری كەمكردنەوە خۆراك “رێجیم”، وەك ئەوەی پێگەی Kyodo Newsی ژاپۆنی لە گۆڤاری زانستیی ئەوروپی Molecular Metabolism-ەوە بڵاویكردووەتەوە.

پرۆتینی PGC-1a
بەپێی ئەنجامەكانی توێژینەوەكە دەردراوە جیاوازەكانی پرۆتینی PGC-1a لە ماسولكەكانی جەستەوە لەكاتی ئەنجامدانی وەرزشدا دەردەدرێت، چەندێكیش بڕەكەی زیادبكات، بەكاربردنی وزە لەلایەن جەستەوە زیاددەكات.

تیمی توێژەران، كە زانایانی كۆلێجی خوێندنی باڵای پزیشكی لە زانكۆی كوبی و دامەزراوەكانی دیكە لەخۆدەگرێت، دەڵێن، زیادبوونی پرۆتینی PGC-1a، كە بەشێوەیەكی گشتی پەرەدەدات بە زیادبوونی رێكخستنی گۆڕانكارییە جێگرەوەكان، بنەڕەتییە بۆ زیادبەكاركردنی وزە.

توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی، ئەو مشكانەی ئەو گۆرانكارییەیان بەسەردانایەت “لاوازی نیشاندەدەن لە بەكاربردنی وزە لەكاتی ئەنجامدانی وەرزشدا، ئەمەش دەبێتەهۆی زیادبوونی قەڵەوی و زیادبوونی ئەنسۆلین لە خوێندا”.

نەخۆشییەكانی پەیوەست بە قەڵەوی
واتارۆ ئۆگاوا، مامۆستا لە زانكۆی كوبی و یەكێك لە ئامادەكارانی توێژینەوەكە دەڵێت، نەخۆشییەكانی پەیوەست بە قەڵەوی ئامانجێكی گرنگی چاودێریی تەندروستین، ئەگەر دەرمانە نوێیەكان بتوانن ببنەهۆی لەناوبردنی قەڵەوی، رەنگە یارمەتیدەربن لە چارەسەری نەخۆشییە جیاوازەكان.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لە بارەی مووچەوە ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 10 ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە بۆماوەییەوە خەڵکی ڕاپەڕین بەرگرییان بەرامبەر کۆرۆنا لاوازە

بەرپرسانی تەندروستی، دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین بە بارودۆخێکی ترسناک پێناسەدەكەن و بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی…
Total
0
Share