وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەی كۆرۆناوە هۆشداری دەدات

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هۆشداری دەدات ڕاشیدەگەیەنێت، هاوڵاتییان ئاگایان لەخۆیان نەبێت لە پایز و زستاندا توشبوون و مردن زۆر زیاتر دەبێت.

زۆری ژمارەی مردن بە كۆرۆنا وای كردووە تەندروستیی سلێمانی لیژنە پێكبهێنێت

دکتۆر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، “ئەگەر هاوڵاتییان ئاگایان لەخۆیان نەبێت لە پایز و زستاندا تووشبوون و مردن زۆر زیاتر دەبێت و هیچ نەخۆشخانەیەکی حکومی و ئەهلی شوێنی نامێنێت بۆ نەخۆش”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم وتوشیەتی، “لە دهۆک و سلێمانی تووشبوون و مردن لە هەڵکشانە، لە هەولێر و هەموو شارەکانی تر پێشبینی زیاتر دەکرێت، کۆرۆنا جیاوازی ناکات لە هیچ سنوور و شوێنێک”.

ئاسۆ حەوێزی هۆشداریداوەتە هاوڵاتییانی هەرێم کە خۆیان بپارێزن و کۆرۆنا بە هەند وەربگرن ئەگینا دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت.

پێشتر وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتییەکانیەوە هۆشداریداوە کە ئەگەر هاوڵاتییان کۆرۆنا بە هەند وەرنەگرن لە وەرزی پایز و زستاندا کە ئێستا لە سەرەتاکانی وەرزەکەداین دۆخەکە ئاڵۆزتر دەبێت.

بابەتی پێشتر

ئایا پەکەکە گەریلای ناردووە بۆ ئەرمینیا؟

بابەتی دواتر

توشبوونەكەی فریای نەكەوت.. ترەمپ بەرامبەر بایدن پاشەكشەی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share