كەلار.. سێ خوێندكار تووشی كۆرۆنا بوون

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی قەڵا لە شاری كەلار ئاشكرایكرد، سێ خوێندكاری یەكێك لە خوێندگاكانی كەلار تووشی كۆرۆنا بوون.

ئەمشەو شەممە 13ی شوبات، لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، عەدنان زەهاوی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە كۆرۆنا لە گەرمیان وتی، “پاش ئەوەی ئاگادار كراینەوە لەوەی گومان لە توشبوونی خوێندكارێكی خوێندگای شەهید ئارام لە كەلار هەیە، پشكنینمان بۆ پۆلەكە كرد”.

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی قەڵا ئەوەشی ئاشكراكرد، “لە ئەنجامی ئەو پشكنینەی بۆیانمان كرد، دەركەوت سێ لەو خوێندكارانە تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئەوەشی خستەڕوو، “تا ئێستا نازاندرێت ئەو خوێندكارانە لە كێوە تووشی پەتاكە بوون”.

خوێندنگای شەهید ئارام لە شاری كەلار، تەنها قۆناغی ئامادەیی تێدا دەخوێندرێت و یەكێكە لە خوێندنگا دێرینەكانی شارەكە.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە خوێندن لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووەتەوە، كردنەوەی خوێندنگاكانیش بە ڕەزامەندیی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا بوو لە هەرێمی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە داوای خەرجکردنی پارەی چارەسەری 64 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی دەکات

لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە وەزارەتی تەندروستی بە نووسراوێک داوای خەرجکردنی پارەی ناردنە دەرەوەی ژمارەیەک لە بەرکەوتووانی چەکی…
زیاتر ببینە

داعشێکی دەستگیرکراو لە سلێمانی پەیوەندی بە ڕووداوی بەندیخانەکەی حەسەکەوە هەبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو چالاکیدا دوو ئەندامی داعش دەستگیرکراون، کە یەکێکیان پەیوەندی بە ڕووداوەکەی بەندیخانەی غوێرانەوە…
Total
0
Share