لەپێناو دڵێکی تەندروستدا.. جیاوازیی کۆڵسترۆڵی بەسوود و خراپ بزانە

تێگەیشتن لە جیاوازیی نێوان کۆڵسترۆڵی تەندروست و کۆڵسترۆڵی خراپ پێویستە بۆ تەندروستیی دڵ.

بەپێی پێگەی “مایۆ کلینیک”، لیزلی چۆ پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ ڕوونیکردووەتەوە، پرۆتینی چەوری کە چڕییەکەی کەمە و بە “کۆڵسترۆڵی خراپ” ناسراوە، دەبێتە هۆی زیادبوونی نیشتەنییەکانی چەوری لە خوێنبەرەکاندا و ئەمەش وا دەکات ئەو خوێنبەرانە ڕەق و تەنگ ببن و ڕێگریی لە هاتوچوونی خوێن و ئۆکسجین بکەن، لە کاتێکدا کە پرۆتینی چەوریی چڕ-ی ناسراو بە “کۆڵسترۆڵی تەندروست” کار بۆ لەناوبردنی کۆڵسترۆڵی خراپی ناو جەستە دەکات.

کۆڵسترۆڵ ماددەیەکی مۆمییە و لەناو خوێندا هەیە، جەستە لە دروستکردنی خانەی تەندروستدا بەکاریدەهێنێت، بەڵام بەرزبوونەوەی ڕێژەکەی دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسیی جەڵتە.

چەندین ڕێگا هەیە بۆ ڕێکخستنەوەی ڕێژەکانی کۆڵسترۆڵی جەستە، وەک پەیڕەوکردنی سیستمێکی تەندروستانەی خواردن کە خواردنی ڕیشاڵەکان و کەمکردنەوەی گۆشتی سوور دەگرێتەوە، هەروەها هەفتەی 5 ڕۆژ ئەنجامدانی چالاکیی وەرزشی، بەجۆرێک ڕۆژانە لە 30 خولەک کەمتر نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێشولە بە بەكتریا لەناودەبەن.. زانا ئوسترالییەكان توێژینەوەیەكی نوێیان تاقیكردەوە

توێژینەوەیەكی نوێی زانا ئوسترالییەكان ئاشكرایدەكات، بەكتریا دەتوانێت مێشولەی هەڵگری تا و تای زەرد لەناوببات. زانا ئوسترالییەكان لە تاقیكردنەوەیەكدا…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا گۆڕاوە هیندییەكە خێرا بڵاودەبێتەوە و بەرگەی ڤاكسینەكان دەگرێت

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، جۆرە گۆڕاوە هیندییەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، یەكێكە لە هۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی خێرا لە هیندستان،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی ئێران: مۆڵەتی سەرجەم پزیشکان و پەرستاران هەڵوەشێندرایەوە

بریکاری وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایدەگەیەنێت، مۆڵەتی سەرجەم پزیشک و پەرستاران لە سەرتاسەری ئێران هەڵوەشێندرایەوە و پێویستە لە ئامادەباشیی…
Total
0
Share