كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لە بارەی مووچەوە ئەنجامدەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، وەفدی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆبووە و بڕیارە سبەینێ لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێم كۆببێتەوە.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیژنەكەیان لە ھەولێر لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە جێبەجێكردن و پابەندبوون بە رێككەوتنەكانی نێوان هەرێم و بەغداد كراوەتەوە، لە بەرامبەریشدا هەرێم شایستە داراییەكانی وەربگرێت.

دەشڵێت، “سبەینێ وەفدەكە لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم كۆدەبنەوە، بەهەمانشێوە بابەتی پابەندبوون بە رێككەوتنەكان گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت”.

بابەتی پێشتر

دامەزراوەی ڤیم هەڵمەتێكی پاككردنەوە لە زێی دوكان ئەنجامدەدات

بابەتی دواتر

توێژەرانی ژاپۆنی پرۆتینێكی تایبەت بە دابەزاندنی كێش بەبێ خۆراك كەمكردنەوە ئاشكرادەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share