هۆکاری ڕاگرتنی بەنزینەکەی بەغداد ئاشکرادەکرێت

لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە ناردنی بەنزینەکەی بەغداد بۆ هەرێم ڕاگیراوە و سەرۆکی لیژنەی وزەش لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، هۆکاری ڕاگرتنەکە پەیوەندی بە قەیرانی بەنزینەوە هەیە لە شارەکانی عێراق.

کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “حکومەتی عێراق خۆی لە هەندێک شار قەیرانی بەنزینی بۆ دروستبووە و بەنزینەکە بۆ ئەوان دابیندەکات، ئەگەرچی لە سەرەتاشەوە پێمان وابووە ئەم چارەسەرە کاتییە”.

سەرۆکی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگەیاند، “چارەسەری نرخی بەنزین بەوشێوەیە ناکرێت، چونکە بە چارەسەری کاتی نابێت و دەبێت ڕێکاری ڕیشەیی بۆبگیرێتەبەر، لەوانە پێدانی نەوتی خاو بە پاڵاوگە ناوخۆییەکان و هاوردەکردنی بەنزین بە ڕێنمایی نوێ”.

بەپێی وتەی کەریم عەلی، حکومەتی هەرێم دەتوانێت بە ڕێنمایی نوێ، وەک کەمکردنەوە یان هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەی بەنزین و لابردنی هەندێک ڕۆتینات لەسەر هاوردەی بەنزین، نرخی بەنزین كەمبكاتەوە.

پێشتر لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بڕێک بەنزین ڕەوانەی هەرێم دەکرا و لە شارەکانی هەرێم بە کوالێتی نۆرماڵ بە 690 دینار بۆ لیترێک دەفرۆشرا.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی 11 خوێندکار مامۆستایەکیان بەردەکەوێت

بابەتی دواتر

پیاوێك بەهۆی خۆشەویستی لەڕێگەی فەیسبووكەوە ڕفێندرا و دزی لێكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی کارەبای موەلیدە دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی، نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکانی بۆ مانگی ئایار دیاریکرد، بەپێی نرخی دیاریکراو نرخی هەر کیلۆواتێک کارەبا…
Total
0
Share