قوباد تاڵەبانی: بەستنی كۆنگرە نیشانەی ئەوەیە یەكێتی حزبێكی بوێر و زیندووە

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند، بەستنی كۆنگرەی یەكێتی لە كاتی خۆیدا نیشانەی ئەوەیە یەكێتی حزبێكی بوێر و زیندووە.

راشیگەیاند، لەم ڕۆژەدا پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندامانی یەكێتی و كەسوكاری شەهیدان دەكەم و ئەم سێ رۆژە گفتوگۆ لەسەر ئاییندەی یەكێتی دەكەین و خۆشحاڵم كۆنگرە لە كاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، یەكێتی دەیەوێت رووئیاكانی خۆی لەگەڵ بارودۆخ و گۆڕانكارییەكانی ئێستادا بگونجێنێت و لەهەمانكاتدا بەستنی كۆنگرە لەكاتی خۆیدا نیشانەی ئەوەیە یەكێـتی حزبێكی بوێر و زیندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە: هەفتەی داهاتوو ناوی وەرگیراوانی کۆلێژی پزیشکی ئاشکرادەکرێت

بڕیارە هەفتەی داهاتوو ناوی وەرگیراوانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجە ئاشکرابکرێت. د. سیروان حامید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە رایگەیاند،…
Total
0
Share