ئەمڕۆ یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە بەشداری نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار خوێندکار دەستی پێکرد.
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە، هاوکات لەگەڵ خوێندکاراندا، نزیکەی 156 هەزار مامۆستا پەیوەندی بە ناوەندەکانی خوێندنەوە دەکەنەوە و بەشداردەبن لە دەستپێکەکە.
پڕۆسەی خوێندن لە شەش هەزار و 804 خوێندنگە لە کۆی گشتیی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت لەماوەی ئەمساڵدا.