په‌رله‌مانى كوردستان: له‌ ساڵى ڕابردوو 20 پرۆژه‌یاسا په‌سه‌ندكراون

په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماری كار و چالاكییه‌كانی دوو وه‌رزی كۆبونه‌وه‌كانی ساڵی ڕابردووى بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش، له‌ماوه‌یه‌دا 12 بابه‌تی گشتی بۆ گفتوگۆ خراونه‌ته‌ به‌رنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كان و 20 پرۆژه‌یاساش په‌سه‌ندكراون.

له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، په‌رله‌مانی كوردستان،ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، پاڵپشت به‌ حوكمی بڕگه‌ی 8ی مادده‌ی 18، له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆ، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ فه‌رمی ئاماری كار و چالاكییه‌كانی دوو وه‌رزی گرێدانی ساڵی 2021ی بڵاوده‌كاته‌وه‌ به‌پێی ئاماره‌كانیش، له‌و ماوه‌یه‌دا 32 كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدراوه.‌

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌و ماوه‌یه‌دا 12 بابه‌تی گشتی بۆ گفتوگۆ خراونه‌ته‌ به‌رنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كان و نۆ بیرۆكه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه‌ خراونه‌ته‌ڕوو.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى ئاماره‌كه‌ى په‌رله‌ماندا هاتووه‌، له‌ وه‌رزی یه‌كه‌م و دووه‌می دانیشتنه‌كانی په‌رله‌ماندا، چوار ڕاسپارده‌ ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كراون، هه‌روه‌ها هه‌شت فه‌رمانیش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌كراوه‌، كۆی گشتی بریاره‌كانیش 12 بڕیارن.

هه‌روه‌ها په‌رله‌مانى كوردستان له‌ ساڵى ڕابردوودا خوێندنه‌وه‌ی بۆ 20 پرۆژه‌یاسا كردووه‌ و سه‌رجه‌میانی په‌سه‌ندكردووه‌.

ئه‌وه‌شهاتووه‌، “39 جار وه‌زیر و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ‌كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان ئاماده‌بوون، هه‌روه‌ها 117 جاریش سه‌رۆكی ده‌سته‌ و بریكاری وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ر و ڕاوێژكاران ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كان بوون.

بابەتی پێشتر

کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی گۆڕانکاری بەسەرداهات

بابەتی دواتر

هه‌ر هاوڵاتییه‌كى ئیماراتى خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت گه‌شت ئه‌نجام بدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە تۆمارکردنی ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستپێدەکات. کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە…
زیاتر ببینە

شاندی یەکێتی و کۆمەڵ کۆبوونەوە

بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەرهەڵبژاردنەكانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق ئەمڕۆ شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەکتەبی…
Total
0
Share