سبەی لەم شوێنانە نەوتی سپی دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و سبەی لە چەند شوێنێكی دیكە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەی چوارشەممە نەوتی سپی لە پێنجوێن، بازیان و خدران دابەشدەكرێت.

ماوەی چەند رۆژێكە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دەستیپێكردووە كە بڕی 200 لیتر بە 104 هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەدرێت.

بابەتی پێشتر

وەفدێكی دارایی عێراق گەیشتە هەولێر و پرسی مووچە یەكلادەكرێتەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنە لە هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share