مەزڵوم عەبدی داوای ڕێگریكردن لە كارەساتی نوێ دەكات

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)

فەرماندەی گشتیی هەسەدە نیگەرانی لەبارەی هەڕەشە نوێیەكانی توركیا دەردەبڕێت و داواش لە لایەنە كاریگەرەكان دەكان ڕێگری لە ڕوودانی هەر كارەساتێكی نوێ بكەن.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە تویتێكدا ڕایگەیاند، نیگەرانین لە هەڕەشە نوێیەکانی تورکیا کە مەترسییەکی زۆر لەسەر باکووری سوریا دروستدەکەن.

هۆشداریشیدا بەوەی هەر هێرشێک سورییەکان دابەشدەکات و قەیرانێکی مرۆیی نوێ دروستدەکات و دانیشتوانی ڕەسەن و ئاوارەکان ئاوارە دەکات.

عەبدی باسی لەوەشكردووە كە پەرەسەندنی نوێ لە ناوچەكەدا “کاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەر هەڵمەتەکەمان دژی داعش”.

داواشی لە لایەنە كاریگەرەكان كرد ڕێگری لەهەر کارەساتێکی نوێ بکەن و پشتگیری لە کەمکردنەوەی پەرەسەندن بکەن.

تویتەر و دەربڕینی مەترسییەكان لەكاتێكدایە بەمدواییە هەڕەشەكانی توركیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی نوێی سەربازیی لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بە بیانووی پاراستنی سنوورەكان زیادیكردووە، سەرەڕای هۆشداریپێدانی لەلایەن ئەمریكا و وڵاتانی دیكەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی گۆڕانی رێوشوێنەکانی وەرگرتنی ڤیزا روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، “هەواڵی رێوشوێنەکانی وەرگرتنی ڤیزا راست نییە”. وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەندێک دەنگۆ…
Total
0
Share