نرخی کرێی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی رابردوو دیاریکرا

لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی و کاتی کارپێکردنی مۆلیدەکان نرخی هەر ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدەیان لە نێوان 13 هەزار بۆ 14 هەزار دینار دیاریکرد.

لیژنەکە ئاماژەی بەوەکردووە، نرخی هەر کاتژمێرێک بۆ یەک ئەمپێر 40 دینار دیاریکراوە و بەو پێیەی مۆلیدەکان لەنێوان 320 بۆ 350 کاتژمێر کاریان کردووە ئەو نرخە دیاریکراوە و به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیدەی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

باس لەوەشکراوە، هەندێک شوێن کە بەرنامەى کارکردنى مۆلیدەکانیان لە (7)ى بەیانى بۆ (1)ى شەوە، نرخى ئەمپێریان (15.500 بۆ 17.000) دینارە، ئەو مۆلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان (19:500) دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوردێكی ئاوارەبووی ئۆكرانیا: دۆخمان زۆر خراپە و نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم ‏وەڵاممان ناداتەوە

هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا كوردانی ئەو وڵاتەی خستووەتە دۆخێكی ناهەموارەوە، ‏خوێندكارێكی كورد دەڵێت، بەشێك لە كوردەكان ئاوارەی سنوورەكان…
زیاتر ببینە

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر: بەهۆی خراپ ئیدارەدانی حكومڕانییەوە فەرمانبەرانی هەرێم بوونەتە قوربانی

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی خراپ ئیدارەدانی حكومڕانییەوە فەرمانبەرانی هەرێم بوونەتە قوربانی. د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگار سلێمانی لە كۆنگرەیەكی…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە کارتی بایۆمەترییان وەرنەگرتووەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئۆفیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری ھەموو ئەو دەنگدەرانە دەکەنەوە کە لە ماوەی نێوان (2022⁄3⁄22)…
Total
0
Share