وەفدێكی دارایی عێراق گەیشتە هەولێر و پرسی مووچە یەكلادەكرێتەوە

كەمێك پێش ئێستا، وەفدێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم لەسەر پرسی مووچە و بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، بڕیارە وەفدەكەی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێم كۆببنەوە و باس لە كێشە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد دەكرێن و ئەو تێبینییانەی حكومەتی عێراق هەیبووە هەوڵدەدرێت چارەسەربكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لیژنەكە ماوەی چەند رۆژێك لە هەولێر دەمێننەوە و سەرجەم ئەو كێشانەی لە نێوان هەرێم و بەغدا هەن گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت و هەوڵی چارەسەركردنیان دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری زیندانیکراوانی بادینان: پیلانێکی خراپ دژی زیندانییانی بادینان هەیە

    نوێنەری زیندانیکراوانی بادینان ئاشکرایکرد، پیلانێکی خراپ بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی زیندانیکراوی بادینان هەیە ڕاشیگەیاندووە، شێروان شێروانی…
Total
0
Share