لە سنوری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی زیاتر لە 300 کەس خانەنشین بوون

پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایدەکات تەنها لەماوەی ئەمساڵدا 309 فەرمانبەر و مامۆستا لە سنورەکەیاندا خانەنشینکراون.

بەپێى ئامارەکان بەتەنها لەماوەى ئەمساڵداو لە سنورى کارگێرى پەروەردەى رۆژئاواى سلێمانیدا نزیکەى 309 مامۆستاو فەرمانبەرى ناو ناوەندەکانى خوێندن بە گشت قۆناغەکانیەوە لەگەڵ ئەو فەرمانبەرو سەرپەرشتیارانەى لە دیوانى پەروەردەدا کاردەکەن خانەنشین بوون.

بەپێى ئەو ئامارەی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردوەتەوە و لە هۆبەى خۆیەتى و میلاکى پەروەردەوە وەرگیراوە لەو ژمارە مامۆستاو فەرمانبەرەى ئەمساڵ لە سنورى پەروەردەى رۆژئاوادا خانەنشین بوون 145 مامۆستایان لە قۆناغى بنەڕەتى بووەو 57 مامۆستاشیان لە قۆناغى ئامادەیی بوون کە بۆ قۆناغى ئامادەیى 35 مامۆستایان لە مامۆستایانى پیشەیی بووە.

پەروەردەی ڕۆژئاوا ڕاشیگەیاندووە، 107 فەرمانبەریش مامەڵەى خانەنشینبوونیان بۆ ئەنجامدراوە کەبەشى هەرەزۆریان بەهۆى هەڵکشانى تەمەن و کۆتایهاتنى راژەى خزمەتەکانیانەوە بووە و بەردەوامیش ژمارە و مامەڵەکانى خانەنشینبوون زیاد دەکەن بەو پێیەى کارەکە پرۆسەیەکى بەردەوامە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی پەروەردەی ڕۆژئاوادا ئاماژە بەوەشکراوە، “بۆ ئەمساڵى خوێندن توانراوە بەشێوەیەکى باش چارەسەرى گونجاو بۆ بەشێکى زۆرى گرفتەکانى کەمى مامۆستایانى پسپۆر لە ناوەندەکانى خوێندندا بەهۆى خانەنشینبوونى بەشێک لە مامۆستایانەوە بکرێت و بۆ قۆناغى بنەڕەتیش لەناو شاردا هیچ گرفتێکى پەیوەست بەو بابەتە نەمێنیت”.

بابەتی پێشتر

پێکانی نێیمار قورسە و باوکی دەڵێت: تاکەی کوڕەکەم ببێتە قوربانی فاوڵگران؟!

بابەتی دواتر

سبەی موچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share