بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 150 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیار و رێكارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركرد بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

بەرپرسێكی پارتی وازی لە حزبەكەی هێنا

بابەتی دواتر

مەڵبەندی سێی هەولێر راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share