هەولێر.. دەستڕێژی گولـە لە پیاوێک کرا و کوژرا

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 7ی کانوونی دووەم، لەسەر ڕێگەی کەرکوک – هەولێر دەستڕێژی گولە لە ئۆتۆمبیلی کەسێک کرا و دەستبەجێ گیانی لە دەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، “ڕوداوەکە لە نزیک سەنتەرێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبیل لەسەر ڕێگەی کەرکوک – هەولێر ڕویداوە و دوای ئەوەی تەقە لە ئۆتۆمبیلێکی جۆری کیا ڕیۆ کراوە و شۆفێرەکە گیانی لە دەستداوە”.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، هۆکاری ڕوداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆنەوە بووە و ئەو کەسە لەناو “دوژمنداری”یەکی کۆندا بووە.

شایەتحاڵانی ڕوداوەکە دەڵێن، ئۆتۆمبیلێکی دیکە لە تەنیشت ئۆتۆمبیلی کوژراوەکە وەستاوە و دەستڕێژی لێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە خزمەتکردنی هەڵەبجەی بە ئەرکی خۆی زانیوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە خزمەتکردنی هەڵەبجەی بە…
Total
0
Share