جەعفەر شێخ مستەفا: ئەركی یەكەمی یەكێتی دوای كۆنگرە چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمە

جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی كۆنگرەی یەكێتی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەركی یەكەمی یەكێتی دوای كۆنگرە چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستانە بە هەماهەنگی لایەنە سیاسییەكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، یەكێتی خۆی ئامادەدەكات بۆ رووبەڕووبوونەوەی كێشەكان و پێویستی بەوە بووە كۆنگرەیەك ببەستێت و سەركردایەتیی نوێ هەڵبژێردرێت تا بتوانرێت رووبەڕووی قەیرانەكان بێتەوە و ئەو بەڵێنانەی بە خەڵك دراون جێبەجێیبكات.

راشیگەیاند، بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكان پێویستمان بە یەكوتار و یەكدەنگی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانە تا بتوانرێت مافە رەواكانی گەلەكەمان بەدەستبهێنین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: داستانی پردێ داستانی راکردنی هەندێک هێز بوو لە سنووری مەلا عەبدوڵا

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن و پەیوەندی بەوەی بەناوی…
Total
0
Share