گرفتی پارەی گەنمی جوتیاران چارەسەرکراو سبەینێ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو گرفتە تەکنیکییەی لە چەکی پارەی گەنمی جوتیاراندا هەبوو چارەسەرکرا”.
باسی لەوەش کرد، “سبەینێ پارەی گەنمی سەرجەم جوتیارانی سلێمانی، هەڵەبجە، کەلار و رانیە دابەشدەکرێت”.
نەسرین ئەحمەد، وتیشی، بڕی پارەکە 67 ملیار و 84 ملیۆن دینارە.