تەرمی گەنجێکی سلێمانی دوای چوار مانگ لە کوژرانی لە یۆنان بە خاکسپێردرا

دوای چوار مانگ لە کوشتنی یونس عەلادین، گەنجێکی خەڵکی شاری سلێمانی لە ناوچەی ساڵۆنیک لە وڵاتی یۆنان و مانەوەی تەرمەکەی لە ساردخانەکەدا، دوێنێ 4ی کانونی یەکەم لە شاری کۆمۆتینی لە باکوری یۆنان بەخاکسپێردرا.

یونس عەلادین لە مانگی ئابی ئەمساڵدا لە ناوچەی ساڵۆنیک لەلایەن چەند کەسێکەوە کوژرا و دواتر بکوژەکان هەڵاتن، تا ئێستاش پۆلیس لەسەر دۆسییەکە لێکۆڵینەوە دەکات.

بە وتەی کەسوکارەکەی یونس، هەوڵیانداوە کە تەرمەکەی بهێنرێتەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام هیچ لایەن و ڕێکخراوێک بۆ ئەم پرسە هاوکاری نەکردوون.

یونس عەڵادین لەگەڵ خێزانەکەی و دوو منداڵی ویستیان گەشتی وڵاتێکی ئەوروپی بکەن، بەڵام لە یۆنان یونس لەلایەن چەند کەسێکەوە کوژرا و هاوسەرەکەی و دوو منداڵەکەی لە یۆنان ماونەتەوە، بە وتەی هاوسەرەکەی کە بۆ “پشتی نیوز” سایتێکی تایبەت بە دۆخی پەنابەرانە لە یۆنان، قسەیکردووە دەڵێت، “جگە لە هەندێک خێزانی کورد لە یۆنان، هیچ کەسێک پەیوەندی بە ئێمەوە نەکردووە و تەنانەت پرسیارێکیشیان لێنەکردووم، بەناچاری دوای چوار مانگ تەرمی یونسمان لە خاکی یۆناندا بەخاکسپارد”.

وەک هاوسەرەکەی یونس دەڵێت، “بەهاوکاری هەندێک خێزانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە یۆنانن، بڕە پارەیەکیان کۆکردووەتەوە و توانیویانە تەرمی یونس عەلادین لە ساردخانە دەربکەن و لە شاری کۆمۆنیتی لە یۆنان بەخاکی بسپێرن”.

یوسن عەلادین، خەڵکی شاری سلێمانییە و دایکی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و باوکی خەڵکی باشوری کوردستانە لە سلێمانی دادەنیشێت، مانگی ئابی ئەمساڵ گەیشتووەتە وڵاتی یۆنان و دواتر لەلایەن چەند کەسێکەوە کوژراوە.

یونس عەلادین ماوەیەک لە باشوری کوردستان پێشمەرگە بووە لە یەکەکانی 70 لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

بابەتی پێشتر

ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا دابەزیوە بۆ سفر

بابەتی دواتر

نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە و لیرەی تورکی دابەزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share