وەزارەتی کشتوکاڵ: ئەو مریشکانەی لە هەرێم مرداربوونەتەوە بەهۆی پەتای وەرزییەوە بووە

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلوەنزای باڵندە، لە دوای بەدواداچوون بۆ بوونی حاڵەتی ئەنفلوەنزای باڵندە لە هەرێمی کوردستان ڕەتیکردەوە ئەو ڤایرۆسە و هیچ حاڵەتێکی لە هەرێم هەبووبێت.

لە ڕاگەینراوێکدا لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلوەنزای باڵندە بڵاویکردەوە، ” لەهیچ ناوچەو شارێکی هەرێمی کوردستان تائێستا هیچ حاڵەتێک لە نەخۆشیی ئەنفلوەنزای باڵندە تۆمارنەکراوە”.

لیژنەکە وەڵامی دەنگۆی مرداربوونەوەی ژمارەیەک مریشک دەدات بە ئەنفلوەنزای باڵندە لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، ” دەربارەی مرداربوونی ژمارەیەک مریشک لە پارێزگاکان هۆکارەکەی تەنها پەتا وەرزیەکانە وساڵانە لەم وەرزەدا ڕوودەدەن بە هۆکاری جیاواز، بەڵام لەبەرئەوەی هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە لە شاری سامەڕا، زیاتر سەرنجی هاوڵاتییانی ڕاکێشاوە”.

لیژنەکە داوای لەسەرجەم بەڕێوەبەری پارێزگاکان کرد بە وردی بەدواداچوون لەسەر ڕەوشی کێڵگە پەلەوەریەکان بکەن و ڕێنماییەکانی لێژنەی باڵای ئەنفلۆنزای باڵندە جێبەجێ بکەن.

بابەتی پێشتر

وردەكاریی ڕوداوی خنكانی گەنجەكەی سیتەك بەهۆی غازی زۆپاوە

بابەتی دواتر

وەزیری تەندروستیی هەرێم: پێداچوونەوە بە نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان دەكەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share