بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا نوقمبوو

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا بە 33 سەرنشینەوە نقومبوو، تەرمی سیان لە کۆچبەرەکان دۆزراونەتەوە.

حسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە وڵاتی یۆنان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کەناراوەکانی دورگەی سامۆسی یۆنان بەلەمێکی کۆچبەران بە (33) کۆچبەرەوە نوقمبوو، تاوەکو ئێستاش هۆکاری رووداوەکە نازانرێت.

لەبارەی قوربانییەکانەوە نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان دەڵێت، تاوەکو ئێستا تەرمی سێ کۆچبەر دۆزراونەتەوە، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان پێشبینیدەکرێت (25) کۆچبەری دیکە بێسەروشوێن بن.

بە وتەی حسێن حەمەساڵح، “تاوەکو ئێستا پێنج کۆچبەر رزگارکراون کە ناسنامەیان نەزانراوە و گەڕان و لێکۆڵینەوەکان لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنانەوە بە چوار کەشتی و هێلیکۆپتەرێکەوە بەردەوامە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەنیاهو: جەنگ بەردەوامدەبێت تا ئەو كاتەی هەڕەشە لەسەر ئیسرائیل نامێنێت

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، جەنگ بەردەوامدەبێت بۆ لەناوبردنی بزووتنەوەی حەماس و دەشڵێت، “كار بۆ ئازادكردنی سەرجەم رفێندراوەكان دەكەین”.…
زیاتر ببینە

سوپای ئیسرائیل: هێرشی فراوانمان کردەسەر ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی لە ئێران

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێرشی فراوانیان بۆسەر چەندین ئامانج لە ئـ.ـێران ئەنجامداوە، لەنێویاندا، بنکەی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی.…
Total
0
Share