ڤاكسینێكی نوێی دژە ئەنفلۆنزا رێگەی بەكارهێنانی پێدرا

یەكەم ڤاكسینی دژە ئەنفلۆنزا كە دەتوانرێت لە ماڵەوە بەكاربهێنرێت و بریتییە لە سپرای لوت، لەلایەن كارگێڕیی خۆراك و دەرمانی ئەمریكییەوە رەزامەندیی بەكارهێنانی وەرگرت، وەك ئەوەی رۆژنامەی “واشنتن پۆست” بڵاویكردووەتەوە.

كۆمپانیای ئەسترازینیكا-ی بەرهەمهێنی ڤاكسینەكە رایگەیاند، ڤاكسینەكە بۆ دەرمانخانەیەكی ئەلیكترۆنی سەر بە لایەنی سێیەم دەستەبەردەكات كە لەوێ هەڵسەنگاندن بۆ خەڵكی دەكرێت كە ئایا گونجاون بۆ بەكارهێنانی ڤاكسینەكە.

روونیشیكردەوە، دەرمانخانەكە هەڵسەنگاندن بۆ نەخۆشەكان دەكات و بڕیاردەدات لەبارەی بەكارهێنانەكە.

شێوازی بەدەستهێنانی ڤاكسینەكەش لەڕێی رژاندنی تەنها جارێك دەبێت بۆ هەریەك لە دوو كونی لوت.

ڤاكسینەكە كە ناوی “فلۆمیست”ە، تێچووی بەبێ بیمەی تەندروستی لە ئێستادا لەنێوان 35 بۆ 45 دۆلاردایە.

شارەزایانی تەندروستی دەڵێن، ئاسانی لە بەكارهێنانی سپرای “فلۆمیست” دەبێتە هۆی زیاد بەكارهێنانی دژ بە ئەنفلۆنزا.

لەگەڵ ئەوەی “فلۆمیست” تاكە ڤاكسینە كە لەڕێی لوتەوە دەدرێت، بەڵام نوێ نییە، كارگێریی خۆراك و دەرمان لە ساڵی 2003دا رەزامەندی لەسەردا بۆ ئەو كەسانەی تەمەنیان لەنێوان پێنج بۆ 49 ساڵاندایە، بەر لەوەی لە ساڵی 2007دا ئەو منداڵانەش بگرێتەوە كە تەمەنی دوو ساڵانیان تێنەپەڕاندووە.

شارەزایان دەشڵێن، ئەو كەسانەی ترسیان بەرامبەر دەرزی هەیە، دەتوانن پشت بەم جۆرە ڤاكسینە ببەستن و دەتوانن لە ماڵەوە بەكاریبهێنن.

بەپێی توێژینەوەكانیش، ڤاكسینی ئەنفلۆنزا، لەڕێی دەرزییەوە بێت یان سپرا بۆ لوت، هەمان كاریگەرییان هەیە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی مووچەوە دڵنیایی بە مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت

بابەتی دواتر

ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە 2628 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
Total
0
Share