بۆ ئەوەی تەندروستییەکی باشترت هەبێت لە کاتی خۆشتندا پەیڕەوی ئەم خاڵانە بکە

خۆشتن یەکێکە لەو رۆتینانەی گەر بە دروستی ئەنجامبدرێت چەندین سوودی هەیە بە پێچەوانەشەوە خۆشتن بە شێوەی هەڵە و لەکاتی نەگونجاودا چەندین زیانی تەندروستی هەیە.

دیمبل گانگدا، پزیشکێکی هیندییە سێ رۆتینی دەستنیشانکردووە کە پێویستە لە کاتی خۆشتندا رەچاو بکرێن لەوانەش:

-یەکەم: خواردنەوەی پەرداخێک ئاو پێش چوونە گەرماو، بە شێوەیەک ئاوەکە سارد نەبێت، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت فشاری خوێن لەکاتی خۆشتندا فشاری خوێن دانەبەزێت و سووڕی خوێن چالاک بێت”.

-دووەم: خۆشۆردن پێش ژەمە خواردنەکان، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی وزەی گەرمی ناو گەدە و ریخۆڵەکان و ئەمەش یارمەتی ئاسانکردنی هەرس و مژینی ماددە خۆراکییەکان دەدات، جگە لەوەش بەرگری لەش بەهێز دەکات و پارێزگاری لە رژێنەکان دەکات تا لەش لە ژەهر پاک بکەنەوە، بەڵام خۆشتن دوای نان خواردن دەبێتە هۆی تێکدای هەرسکردن، بۆیە باشترە گەر نانت خوارد 30-45 خولەک چاوەڕێ بکەیت پاشان بچیتە گەرماو.

سێیەم، خۆشتن بەر لە خۆرئاوابوون، لەبەرئەوەی لەدوای ئەو کاتە جەستە دەست بە ساردبوونەوە دەکات و کاتی نووستن و نزیکدەبێتەوە، بەڵام گەر لە شەودا خۆت بشۆیت گەرمی لە جەستەدا دەمێنێتەوە و کێشەی ئارەقەکردن دروستدەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕوپاگەندە بێبنەماكانی بەكارنەهێنانی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا.. دیارترینیان كامانەن؟

تائێستا بەشێك لە خەڵک ڕەتیدەکەنەوە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، ئەمەش بەهۆی ئەو پڕوپاگەندانەی لەبارەی ڤایرۆسەکە بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش کاریگەریی خراپی…
Total
0
Share