پێچەوانەی باوەڕە باوەکان سوودی خواردنە خێراکان ئاشکرادەکرێت

زانایان لە بەریتانیا سوودێکی “چاوەڕواننەکراو”یان لە خواردنی خێرادا دۆزییەوە، کە دەوڵەمەندە بە چەوری.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، خۆراکە چەوریی بەرزەکان “خواردنە خێراکان” رێگە بە سیستمی بەرگریی دەدات لە مشەخۆرەکان رزگاری ببێت کە هۆکاری سەرەکیی نەخۆشی و مردنن لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوودا.

مشەخۆرەکان تا چەند مەترسیدارن؟

کرمی مشەخۆر کاریگەریی لەسەر ژیانی ملیارێک کەس لە سەرانسەری جیهاندا هەیە، بەتایبەتی ئەوانەی بەدەست خراپی پاکوخاوێنی و سەختی دەستگەیشتن بە بەرهەمە تەندروست و پاکوخاوێنەکانەوە دەناڵێنن .

یەکێک لەو مشەخۆرانە کە پێی دەوترێت “کرمی قامچی” لە ریخۆڵەی مرۆڤدا دەژی و دەبێتە هۆی هەوکردنێک کە پێی دەوترێت “تریکۆمۆنیاس”.

ئەم هەوکردنە زیان بە ریخۆڵە گەورە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی ئازاری سک و سکچوون و رشانەوە و سەرئێشە و تەنانەت پیسایی خوێناویش.

لە ڕێجیمەکاندا ڕێجیمی چەوری زۆر زۆر باوە، بەتایبەتی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی خێرای رێستۆرانتەکانی خواردنی خێرا کە خواردنی کالۆری بەرز پێشکەش دەکەن.

لە توێژینەوەکەدا کە لەلایەن زانایانی زانکۆکانی لانکاستەر و مانچستەرەوە ئەنجامدراوە، بۆ ئەوەی بزانن چۆن خۆراکی چەوری زۆر کارلێک لەگەڵ هەوکردنی کرمی مشەخۆردا دەکات، مشک بەکارهێنراوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئەو خۆراکانە چۆن کاریگەرییان لەسەر بەرگریی جەستەیان هەیە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پێشوو، وەڵامەکانی بەرگریی جەستە کە مشەخۆرەکە دەردەکەن، پشت بە خڕۆکە سپییەکانی خوێن دەبەستێت کە پێیان دەوترێت خانەکانی T-helper 2، کە مشەخۆرەکانی ناو کۆئەندامی هەرس لەناو دەبەن.

توێژینەوەیەک لەم دواییانەدا دەریخستووە کە خۆراکی چەوری زۆر، بە یارمەتی خانەکانی ST2، وەڵامی T-helper 2 بۆ ڕزگارکردنی کرمەکان لە ڕیخۆڵە گەورەکان زیاد دەکات.

 

جۆن وۆرسینگتۆن، لە بەشی پزیشکی زیندەیی و زانستە ژیانییەکان لە زانکۆی لانکاستەر، رایگەیاندووە، تیمی توێژینەوەکە سەریان سوڕماوە لەوەی کە خۆراکی چەوری زۆر “رێگە بە خانەکانی T دەدات وەڵامێکی دروست بدەنەوە بۆ دەرکردنی کرمە مشەخۆرەکان”.

بابەتی پێشتر

پۆلیس لەبارەی کوژرانی گەنجەکەی هەولێرەوە روونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

شۆکێکی ژینگەیی.. لە چیا بەفرینەکانی سویسرا رووەکی بیابانیی سەبار روواوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share