بڕیار لەسەر كاتی دەستپێكردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەدرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بڕیارە لە 48 كاتژمێری داهاتوودا بڕیار لەسەر كاتی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی كوردستان بدرێت و لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە كاتەكەی دیاریدەكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەگەر 25ی ئەم مانگە وەك كاتی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستنیشانبکرێت، ئەوا لە كاتژمێر 12ی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات.

بڕیارە لە 20ی 10ی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت و پڕۆسەكەش لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

بابەتی پێشتر

ئاگادارییەك بۆ ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست

بابەتی دواتر

لەبارەی مووچەوە دڵنیایی بە مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share