کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەینێ باران لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت.

لە بارەی کوشوهەوای ئەمڕۆوە کەشناسیی هەرێم دەڵێت، “ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ دەست پێ کردنی بارانبارین بەتایبەت لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاویەکان بەڵام بۆ ناوچەکانی دیکە نمەباران دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان هەیە و پلەکانی گەرمی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ دەڵێت، “ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە هەندێ کات و شوێنی جیاوازدا، لە ناوچە شاخاویەکان بارانبارین مامناوەند دەبێت و هەندێکجار هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە هەندێ ناوچە شاخاویە سنوورییەکان و پلەکانی گەرمی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ”.

بابەتی پێشتر

حەوت رێنمای بۆ رۆژووگرتنێکی تەندروست لە رەمەزاندا

بابەتی دواتر

لە سلێمانی فرۆشگایەک داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share