باندێك دەستگیركران و هۆكارەكەی ئاشكراكرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران کە بە باندێکی “مەترسیدار” ناوی دەبات.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان، باندێکی مەترسیداری بازرگانی کردن بەماددەی ھۆشبەریان دەستگیرکردووە کە لە دوو بازرگان پێکھاتبوون.

بەپێی راگەیەندراوەکە لەکاتی دەستگیرکردنیاندا 3.5 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیراوە.

ماددە هۆشبەرەکان لە جۆری کریستاڵ و هیرۆیین بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیایەکی دیکە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێدەکات

بڕیارە گەشتە ئاسمانییەکانی کۆمپانیایەکی دیکەی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستپێبکات. دانا محەمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی…
Total
0
Share