شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: پڕۆسەی چاكسازیی و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە خێرابكرێت

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەخت لەخێراكردنی پڕۆسەی چاكسازیی و یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لەپێناو هێزێكی یەكگرتووی نیشتمانی لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە دەكاتەوە”.

ئەم وتانەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پێشوازی لەرائد كریس راینگانس، سەرپەرشتیاری رێكخستنی فیرقەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لەچوارچێوەی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەدا هات.

بەبێی راگەیەندراوێكی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە و تێیدا هاتووە، “هەردوولا جەختیان لەخێراكردن و بەرەوپێشچوونی هەنگاوەكانی پڕۆسەی چاكسازیی و یەكخستنەوەی پێشمەرگە كردەوە، لەپێناو هێزێكی یەكگرتووی نیشتمانیدا، هەروەها هاوڕابوون كەوا تیرۆریستانی داعش هێشتا مەترسین بۆ سەر ئارامیی و سەقامگیریی ناوچەكە، بۆیە هاریكاری و هەماهەنگیی پێشمەرگە و سوپای عێراقیان بە پاڵپشتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لەم كاتەدا بە گرنگ زانی.

ئەوەش راگەیەندراوە، “لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دوایین بەرەوپێشچوونی چاكسازییەكانی وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەو یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە كرا، هەروەها تیشكخرایە سەر ئەو هەنگاوانەی كە بە ئاڕاستەی بەرەوپێشچوون كراون سەبارەت بە چاكسازیی هێزی پێشمەرگە، وەك بەشێك لە پابەندبوونی هاوبەشی ماوە درێژ بە مەبەستی یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەدا لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و وەزارەتی كاروباری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی هەشت رادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

پێشەوا هەورامانی: حکومەتی هەرێم ناتوانێت کورتهێنان پڕبکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر بەبانکیکردنی مووچە و بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی…
Total
0
Share