وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی مانگی هەشت رادەگەیەنێت

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە نزیكترین كاتدا خشتەی مووچەی مانگی هەشت رادەگەیەندرێت و دەشڵێت، “بۆ مووچەی مانگی هەشت 755 ملیار دینار لە بەردەستدایە و لەگەڵ بەغداد لە گفتوگۆداین كە كورتهێنانەكە چارەسەربكرێت”.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بەغداد بڕی 572 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە و مانگی رابردوو یەك ترلیۆن و 181 ملیار دینار نێردراوە كە 998 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی حەوت خەرجكراوە و 183 ملیار دینار ماوەتەوە لەگەڵ 572 ملیار دینارەكەی ئەمڕۆ نێردراوە دەكاتە 755 ملیار دینار كە بۆ مووچەی مانگی هەشت كورتهێنان هەیە و لەگەڵ بەغداد لە گفتوگۆداین چارەسەربكرێت و لە نزیكترین كاتدا خشتەی مووچەی مانگی هەشت رادەگەیەنرێت.

وتیشی، “لە هەوڵداین كە لە ماوەی دوو رۆژدا لیستی مووچەی مانگی نۆ ئامادەبكەین و رەوانەی بەغداد بكرێت و مووچەی مانگی نۆ بنێردرێت”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی توانی هاوسەنگیی هێز دروستبكاتەوە و بڕیاریداوە رێڕەوی حكومڕانی راستبكاتەوە

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، بە ئامادەبوونی سەركەوت زەكی، لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی و لوقمان وەردی،…
Total
0
Share