بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی، هەنگاوەکان بۆ تەرخانکردنی زەوی بە مەبەستی پێدانی بە فەرمانبەران بەردەوامن، بەڵام نازاندرێت لە چ وادەیەکدا کارەکان کۆتاییان پێدێت.
زەردەشت رەفیق بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کاری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە پێدانی زەوی بە فەرمانبەران، ئەوەیە بتوانێت زەوییەکان ئیفراز بکات و بیانکاتە سەر شارەوانی و دواتر بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەیەک لە شارەوانیی سلێمانی پێکهێنراوە بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی ئەو زەوییانە، لە ئێستادا لیژنەکە لە کارەکانیان بەردەوامن، بەڵام دڵنیانین تا کۆتایی ئەمساڵ بتوانن کۆتایی بە کارەکانیان بهێنن یان نا، بەڵام ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ ئەو مەبەستە کەمتەرخەمیی ناکەن.