وەزارەتی كارەبا: لە سبەینێوە 16 كاتژمێر كارەبا بە هاوڵاتییان دەدەین

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە یەکەیەکی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاردەخرێت، بەوەش کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بۆ 16 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا زیاد دەکات.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەكردووە، “توانای ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان شەش هەزار و 902 مێگاواتە، بەڵام بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی و زۆربوونی تێچونەکەی سێ هەزار و 400 بۆ سێ هەزارو500 مێگاوات کارەبا بەرهەمدێنین و لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمی کابینەی نۆیەمیشدا 615 مێگاوات کارەبا زیاد کراوە.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، تا ڕۆژی 2021/6/15 ڕۆژانە 18 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرا، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوو پێنج یەکەی کۆمپانیای ماس بەهۆی چاککردنەوە و دواکەوتنی شایستە داراییەکانیان لەکارکەوتن.

وەزارەتی کارەبا ئاشكرایكردووە، ڕۆژی 26 حوزەیران لەگەڵ سەرۆک وەزیران گرفتی کۆمپانیای ماس چارەسەرکرا و مانگانە چل ملیۆن دۆلار بۆی تەرخانکرا، بۆیە لە هەمان ڕۆژدا، دوویەکەی کۆمپانیاکە بەگەڕخران و 200 مێگاوات کارەبا زیاد بوو.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بڕیارە لە سبەینێوە یەکەیەکی دیکەش بەکاربخرێت، کە بەرەوە پێدانی 16 کاتژمێر کارەبا لە ڕۆژێکدا هەنگاو دەنێین، ئەوە جگە لەبەکار خستنی یەکەکانی دیکەشیان، کەدەبێتەوەی ئەوەی ڕەوشی کارەبا باشتربێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی بۆ بازرگانان: كێبڕكێ دەستەبەردەكەین و دەستوەردان بنبڕدەكەین

بابەتی دواتر

لیڤەرپوڵ یاریزانێکی بەلجیکای خستووەتە لیستەکەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سلێمانی بە نزیکەی نیوەی هەموو پارێزگاکانی عێراق کارتی بایۆمەتری وەرگیراوەتەوە

نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانی لەلایەن هاوڵاتییانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لە بەربەستکردنی شەقامێک ئاگادار دەکاتەوە

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، “شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود، ‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی مێرسی بەربەستکراوە”. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، شۆفێران…
Total
0
Share