هاتوچۆی هەڵەبجە هۆشداری بە شۆفێران دەدات

هاتوچۆی هەڵەبجە لە بەرامبەر ئەنجامدانی کارێک هۆشداری بە شۆفێران دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەندێک حاڵەت پەیدا بووە کە شۆفێر تابلۆی دواوە لێدەکەنەوە بۆ ئەوەی لە کامێرای تیژڕەویی تۆمارنەکرێن، هاوڵاتییانیش وێنەیان دەگرن و بۆمان دەنێرن، ئێمەش رێوشوێنی یاسایی توندیان لە بەرامبەر دەگرینەبەر.

دەشڵێت، “هەر شۆفێرێک بەو حاڵەتەوە بگیرێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و سزایەکی دارایی توند دەدرێت”.

هاتوچۆی هەڵەبجە بە شۆفێران دەڵێت، “خۆتان لەو جۆرە سەرپێچییە بەدووربگرن، چونکە ئەگەر نەکەونە بەر چاوی ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆ، هەزاران هاوڵاتی بەرپرس و هاوکار هەن کە وێنە و ڤیدیۆتان دەگرن و بۆ هاتوچۆ رەوانەیان دەکەن”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێشتخانەکان جۆرێک شروب بۆ ناو خواردنەکانیان بەکاردەهێنن تەندروستیش هۆشداریدەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین هۆشداری دەداتە سەرجەم خواردنگە و چێشتخانەکان کە هەر شوێنێک شروب بەکاربهێنێت بۆ سوورکردنەوەی خواردنەکان…
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
Total
0
Share