هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوێکی نوێی کۆرۆنا دەدرێت

شارەزایانی بواری پزیشکی هۆشداریی لە بڵاوبوونەوەی گۆڕاوێکی نوێی کۆرۆنا دەدەن کە بە شێوەیەکی خێرا لە وڵاتانی ئەوروپا دەستی بە بڵاوبوونەوە کردووە.

ئیربک تۆبۆل بەڕێوەبەری پەیمانگەی سکریپس رایگەیاند، لەم کاتەی ئێستادا گۆڕاوی XEC زۆرترین ئەگەری بڵاوبوونەوەی هەیە.

لە مانگی ئابدا شارەزایانی بواری پزیشکی پێشبینیان کردبوو بڵاوبوونەوەی بە شێوەیەکی خێرا چەند هەفتەیەک تا دوو مانگی پێبچێت.

گۆڕاوی XEC گۆڕاوێکی لاوەکی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنە، بۆ یەکەمجار لە سەرەتای ئەمساڵ لە ئەڵمانیا تۆمارکرا و لە ئێستادا بە شێوەیەکی خێرا لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکای باکوور و ئاسیا بڵاودەبێتەوە.

لەناو ئەو وڵاتانەی گۆڕاوەکەیان تێدابڵاوبووەتەوە، زۆرترین حاڵەت لە وڵاتی سلۆڤینیا بووە کە 10% ی تووشبووانی کۆرۆنا تووشبووی ئەم گۆڕاوەن.

نیشانەکانی تووشبوون بەم گۆڕاوە هاوشێوەی تووشبوونە بە گۆڕاوەکانی دیکەی کۆرۆنا، وەک تا و کۆکە و هەوکردنی قورگ و لەدەستدانی هەستی تام و بۆن.

شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵێن، بەکارهێنانی ڤاکسینەکان دەکرێت رێگری بکات کە بە شێوەیەکی توند تووشی ڤایرۆسەکە ببیت و بکەویتە نەخۆشخانە.

بابەتی پێشتر

نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەکی نوێ گەردیلەی پلاستیک لە شانەکانی مێشکدا دەدۆزێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ئایا ئەگەر قوربانیکردن ببێتەهۆی نەخۆشییەکی مەترسیدار خێرە؟
با مامۆستایانی ئاینی وەڵاممانبدەنە

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و قائیمقامیەتی سلێمانی مەترسییەکانی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و رێکارەکانی خۆپارێزی دەخەنەڕوو، بەتایبەتی رێکارەکانی تایبەت…
Total
0
Share