بیڵ گەیتس: ئیفلیجیی منداڵان هەڕەشە لە هەموومان دەکات

بیڵ گەیتس ملیاردێری ئەمریکی و دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، هۆشداریدەدات لە دووبارە دەرکەوتنەوەی ئیفلیجیی منداڵان دەڵێت، “نەخۆشییەکە هەڕەشە لە هەموومان دەکات”.

بیڵ گەیتس لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی، “دووبارە هەواڵی بوونی ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لەناو نمونەی ئاوەکانی نیویۆرک بڵاوبووەتەوە، ئێستا هەموومان مەترسیی تووشبوونمان لەسەرە”.

دەشڵێت، “پێویستە لەسەر ئاستی جیهان بەدواداچوون و توێژینەوەی لەبارەوە بکرێت، تاوەکو جیهان پارێزراوبێت”.

لە 4ی ئابی ئەمساڵدا دەسەڵاتی تەندروستیی نیویۆرک ئاشکرایکرد، ئیفلیجیی منداڵان لە بەشێکی نمونەی ئاوی ویلایەتەکەدا تۆمارکراوە، کەسێکی پێگەشتووش لەو ویلایەتە وەک تووشبووی نەخۆشییەکە تۆمارکرا.

بەڵام دەسەڵاتی تەندروستیی نیویۆرک باسی لەوەشکردووە، کە ئەو کەسەی تووشبووە پیستر ڤاکسینی نەخۆشییەکەی وەرنەگرتووە.

بەشێک لە بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریکا باس لەوە دەکەن، کە ئەوە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە لە سەرتاسەری جیهاندا.

بەپێی دەزگای کۆنترۆڵ و چاودێریکردنی نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، بەشێک لە تووشبووانی ئیفلیجیی منداڵان نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرناکەوێت، لە هەر پێنج تووشبوویەک یەکێکیان نیشانەی هاوشێوەی ئەنفلوەنزای تێدا دەردەکەوێت.

بابەتی پێشتر

سێ كەس بە تۆمەتی دزینی 17 سەرەمەنهۆڵ دەستگیركران

بابەتی دواتر

سەدر داوا لە دادگا دەكات ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبوەشێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گۆتێرێش: کۆرۆنا کۆتایی نەهاتووە

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یادی دوو ساڵەی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19دا جەختیکردەوە، پەتای جیهانیی کۆڤید-19 کۆتایینەهاتووە، هەروەها دابەشکردنی ڤاکسینیش…
Total
0
Share