بۆ یەكەمجار لە بەریتانیا دایك و كوڕێك هاوپۆلن

بۆ یەكەمجار لە بەریتانیا دایك و كوڕێك هاوپۆلن و لە بەشی زانستە پزیشكییە زیندووەكان دەخوێنن.

ئەو دایك و كوڕە، كە خەڵكی سوریان و بەهۆی جەنگی ناوخۆیی سوریا ڕوویان لە بەریتانیا كردووە، بە ڕۆژنامەی “ئینپێندنت”ی بەریتانییان وتووە، ئەم هەفتەیە دەستیان بەخوێندن كردووە لە بەشی زانستە پزیكشییە زیندووەكان لە زانكۆی نۆتنگهام.

دایكەكە ناوی “مەنال ڕواح”ــە، تەمەنی 47 ساڵە و كوڕەكەشی ناوی “بیلال بەتوس”ــە و تەمەنی 18 ساڵە، مەنال باسیلەوەكردووە، كە لە تەنیشتی كوڕەكەی دادەنیشێت لەكاتی وانەكاندا، كوڕەكەشی بەهۆی ئەوەی لە زمانی ئینگلیزیدا باشترە، هاوكاریی دەكات.

مەنال، پێشتر كارمەندێكی هونەریی تاقیگە بوو لە نەخۆشخانەیەكی سوریا و بەهۆی بۆردومانكردنی نەخۆشخانەكەیان، 22 كەس گیان لەدەستدەدەن، بۆیە بە ناچاری وڵاتەكەی بەجێدەهێڵێت.

دایك و باوكی ئەو ژنە سورییە پێشتر كارمەندی گواستنەوە بوون، دوای ئەو ڕووداوانەشی بەسەر وڵاتەكەیانداهات، بۆ ماوەی ساڵێك لە سنوورەكانی توركیا ژیاون و دواتر لە چێوەی بەرنامەی دووبارە نیشتەجێكردنی سورییەكاندا لە ساڵی 2016 هێنرانە بەریتانیا.

هاوكات ستیڤ دینتۆن، سەرۆكی بەشی نەشتەرگەری لە زانكۆی نۆتنگهام بە ڕۆژنامەكەی وتووە، پێشتر هیچ ڕووداوێكی لەوجۆرە نەبووە كە دایك و كوڕ پێكەوە هاوپۆل بن و چوار ساڵ پێكەوە بخوێنن.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆن: کاتی دەنگدان درێژناکرێتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئیتاڵیا پلەی سێیەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share