توێژینەوەیەک: گەرما کاریگەری لەسەر نەخۆشییە عەقڵییەکان هەیە

توێژینەوەیەکی نوێی زانستیی سەلماندوویەتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی حاڵەتی ئەو نەخۆشیانەوە هەیە کە پەیوەندیدارن بە لایەنی عەقڵییەوە.

توێژینەوەکە لەلایەن کۆلێژی پایلۆری پزیشکی لە هیوستنی ئەمریکا ئەنجامدراوە و باس لەوەدەکات، “هەموو نەخۆشییە عەقڵییەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە گەرما کاریگەری لەسەر ماددەی سیرۆتۆنین هەیە کە دۆخی دەروونی رێکدەخات، بەمەش ئاستی دڵخۆشی کەمدەکاتەوە و دڵەڕاوکێ و خەمۆکی زیاددەکات.

بەپێی توێژینەوەکە، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما رەفتاری شەڕەنگێزانەی و ئاڵۆزبوونی بیرکردنەوە روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

د. عاسم شا سەرۆکی جێبەجێکاری بەشی پزیشکی دەروونی لە کۆلێژی پایلۆری پزیشکی دەڵێت، “بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و گۆڕانی ئاووهەوا و وشکەساڵی کاریگەریان لەسەر بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی وەک هەستیاری هەیە”.

ئاماژە بەوەشدەکات، “بۆ رێگری لە حاڵەتی تێکچوونی مەزاج لە کاتی گەرمادا باشترە کە دەچیتە دەر لەبەر سێبەردا بمێنیتەوە، سەرت بە ئاو فێنک بکەیتەوە، ئەگەر دەرمانیی نەخۆشییە دەروونییەکانت هەیە راوێژ بە پزیشکەکەت بکەیتەوە، لە کاتی هاتوچۆکردنت لە کاتی دەرمادا لە دەرەوە بچۆرە مۆڵێک یان شوێنێک کە فێنککەرەوەی لێبێت تا فێنک دەبیتەوە”.

 

بابەتی پێشتر

عێراق.. سبەینێ كرایە پشوو

بابەتی دواتر

كوڕی سەرۆكێك بە تۆمەتی دەوڵەمەندبوون بە رێگای نایاسایی دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share