سبەی لەم ناوچانە نەوتی سپی دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سبەی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سنووری قەزای پشدەر نەوتی سپی دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سبەی پێنجشەممە لە سنووری قەزای پشدەر دابەشكردنی نەوتی سپی بەردەوامدەبێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بە هەمانشێوە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە ناوچەی هەورامان نەوتی سپی دابەشدەكرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: لە سێ ساڵی رابردوودا پارێزگای سلێمانی لەڕووی وەبەرهێنانەوە لەسەر ئاستی عێراق یەكەم بووە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share