لە بەرژەوەندیی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بڕیاردەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، “ئەو ڕێگرییانەی لەبەردەم ناردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەبووە و چارەسەرمان كردووە و تەنها ڕەزامەندیی ئەمێندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ماوە”.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو ڕێگرییە یاسایی و كارگێرییانەی لە نێوان وەزارەتەكانی بازرگانی و دارایی عێراقدا هەبوون و بووەتە هۆی دواكەوتنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەكانی 2014-2015- 2016 لە ئاسایشی خۆراكدا چارەسەركراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تەنها ڕەزامەندیی ئەمێندارێتیی ئەنجومەنی وەزیران ماوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێكارەكان تەواودەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم: پشكنینی تاقیگەیی بۆ توشبووانی كۆرۆنا و گومانلێكراوان بە خۆڕایی دەبن

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكرد، لە تاقیگەكانی كەرتی گشتی، پشكنینی تاقیگەیی بۆ گومانلێكراوان و توشبووانی كۆرۆنا بە خۆڕایی دەبێت.…
Total
0
Share