هێرشی داعش لە ڕۆژئاوا حکومەتی عێراق و هەرێمی ڕاچڵەکاند

لەدوای هێرشی شانە نوستووەکانی داعش بۆسەر بەندیخانەی غوێران لە حەسەكە حکومەتی عێراق و هەرێم هەوڵەکانیان لە دژی داعش و بەهێزکردنی سەنگەرەکانیان چڕترکردووەتەوە.

لەدوای ‌هێرشەکە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیوتەر ڕایگەیاند، “وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوخۆم ڕاسپاردووە بۆ توندوتۆڵکردنی زیاتری ڕێکارەکان لەدژی جوڵەکانی داعش”.

هاوکات،هێزێكی هاوبەشی عێراق هەڵمەتێكی سەربازیی فراوانی لەدژی چەكدارانی داعش دەستپێكرد و ئامانج لێی دوورخستنەوەی مەترسیی داعشە لە دیالە.

ماوەی چەند ڕۆژێكە چەكدارانی داعش جموجوڵ و چالاكیی سەربازییان دەستپێكردووەتەوە و دوایینیان هێرشەكەی عزێم لە پارێزگای دیالە بوو كە 11 سەرباز و ئەفسەری سوپای عێراقی تیادا كوژران.

هەڵمەتە سەربازییەكە بە بەشداریی سوپای عێراق، هێزی تایبەتی بەرپەرچدانەوەی خێرا و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی ئەمڕۆ یەكشەممە بەرپاكراوە، ئامانج لێی دوورخستنەوەی مەترسیی چەكدارەكانی داعشە لە ناوچەكە و ڕێگریكردنە لە گەڕانەوەیان بۆ پارێزگای دیالە و بەتایبەت ناحیەی عزێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا کە لەلایەن دادگای مەندەلییەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی مەندەلییەوە داواکرابوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن…
Total
0
Share