لیژنەى ئەمنیی پارێزگاى هەولێر رایدەگەیەنێت، ” کاروانی زۆری ئۆتۆمبێل و داپۆشینی جام و تابلۆی ئۆتۆمبێل قەدەغەیە”.
لیژنەى ئەمنیی پارێزگاى هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “چەند شەوێکە لە شەقامە سەرەکییەکانى شار و شوێنە گشتییەکان، کەسانێک بە كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل و داپۆشینى جام و ژمارەى ئۆتۆمبێلەکانیان بە وێنه و پۆستهر و دروشم و لۆگۆ و بەکارهێنانى ئامێرى بێزاركهر، جگە لە دروستکردنى قەرەباڵغییەکى زۆر و ئاستهنگى هاتوچۆ، بوونەتە هۆى ناڕهحهتى و بێزاریى هاوڵاتییان”.
دەشڵێت، ئاگادارى هەموو لایەک دەکەینەوە لە ئەمڕۆوە تاوەکو دەرکردنى بڕیارى پێویست لە بارەى بانگهشهى ههڵبژاردن، لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بەهیچ شێوەیەک ئەو کارانە رێگە پێدارونییە و (پۆلیسى هاتوچۆ، ئاسایش، پۆلیس)، دەستکراوەکراون بۆ وەرگرتنى رێکارى یاسایی لە بەرامبەر هەر کەس و لایەنێک ئەو جۆرە سهرپێچییانە ئەنجامبدات، بەپێچەوانەوە هەرکەسێک پابەند نەبێت دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.