نوێترین زانیاری لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی وانەبێژانی لادراو

گردبوونەوەیەكی مامۆستایانی وانەبێژ

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سنووری پەروەردەی بەردەڕەش ئەو مامۆستا وانەبێژانەی بە هۆکاری جیاواز لادراون فۆڕمێکی تایبەت پڕدەکەنەوە.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ لە سنووری پەروەردەی بەردەڕەش ئەو مامۆستا وانەبێژانەی بە هۆکاری جیاواز لادراون فۆڕمێکی تایبەت پڕدەکەنەوە، چاوەڕێدەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا لە پەروەردەکانی دیکەش هەمان هەنگاو بگیرێتە بەر.

ئاشکراشیکرد، ئەو فۆڕمانە بۆ وەرگرتنی زانیاریی کەسی ئەو مامۆستا وانەبێژانەیە کە بە هۆکاری جیاواز لادراون، تەنانەت ئەوانەش کە خۆیان دەستبەرداری وانەبێژی بوون، دواتر فۆڕمەکان دەگەڕێندرێنەوە بۆ پەروەردەی قەزاکان لەوێشەوە بۆ پەروەردەی گشتیی پارێزگاکان.

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ وتیشی، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو مامۆستایانە یان بەگرێبەستکردنیان، بەڵام هیوادارین ئەمە هەنگاوێک بێت بۆ بەگرێبەستکردنی ئەو مامۆستا وانەبێژانە.

بابەتی پێشتر

مووچەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەی نەسڕ ساڵانە نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆیە

بابەتی دواتر

سەرەتای جەنگی دیجیتاڵی بە تەقینەوەی پەیجەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share