بەدواداچوون بۆ كێشەی مووچە لە سلێمانی دەكرێت

لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی سلێمانی دەكات و بەدواداچوون بۆ گرفتی نەبوونی پارە لە بانكەكان و كێشەی دابەشكردنی مووچە دەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان تێیدا هاتووە، لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێركاریی كرد و لەگەڵ بەڕێوەبەرانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەكە كۆبووەوە و بە وردی لە داهاتە نەوتی و نانەوتییەكان و چۆنیەتیی دابەشكردنی بەسەر پارێزگاكاندا بۆ مووچە و خەرجییەكانی كۆڵییەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێكی لیژنەكە بۆ هەمان مەبەست سەردانی پارێزگای سلێمانی بكاتەوە و بەدواداچوون بۆ گرفتی نەبوونی پارە لە بانكەكان و دروستبوونی گرفت بۆ دابەشكردنی مووچە و خەرجی لە داهاتە بەردەستەكاندا بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر بکوژی هاوڵاتییەکەی هەولێرمان دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ” لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا بكوژی هاوڵاتییەكەی هەولێرمان دەستگیركرد”. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی…
Total
0
Share