لەبارەی گرژییەکانی دوێنێی کەلارەوە روونکردنەوە دەدرێت

لەبارەی ئەو گرژی و ئاڵۆزییەی دوێنێ لەنێوان چەند گەنجێکدا لە کەلار دروستبوو، لیژنەی ئەمنیی گەرمیان روونکردنەوە دەدات.

لیژنەی ئەمنیی ئیدارەی گەرمیان لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت، دوێنێ لە ناحیەی رزگاری لە سنووری قەزای کەلار، بەهۆی دروستبوونی پشێوی و گرژی و ئاڵۆزی هاوڵاتییەک بریندار بوو، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە توانرا چەند تۆمەتبارێک لەسەر رووداوەکە دەستگیربکرێن و رووبەڕووبەری یاسا بکرێنەوە، دواتر بە کەفالەت ئازادکراون.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، “رێگە بەهیچ کەسێک نادرێت لەژێر هەر پاساوێکدا، ببێتە هۆکاری تێکدانی ئارامی و ئاسایشی سنوورەکە”.

 

بابەتی پێشتر

چیرۆكی ئەو ئەڵماسەی لە وڵاتێكی ئەفریقی دۆزرایەوە و پشكی كۆمپانیایەكی كەنەدی بەرزكردەوە

بابەتی دواتر

كریستیانۆ پەیامێك ئاراستەی هاندەرانی لە عێراق دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share