سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی لە کەرکوک تاخم قەنەفەی هێناوە نەک کورسی

وتەبێژی یەکێتی رایدەگەیەنێت، “گەورەترین فراکسیۆن لە کەرکوک یەکێتی دەبێت و لە کەرکوک تاخم قەنەفەمان هێناوە نەک کورسی”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا ئاماژە بەوە دەکات، “هاووڵاتییان نە لەبەر سیاسەت، نە لەبەر بەرژەوەندی بەشداری هەڵبژاردنیان کردووە، بەڵکو بۆ بەرگریکردن لە خاکی خۆیان بەشدارییانکردووە”.

ئەوشی خستەڕوو، “پیرۆزبایی لە کوردستانیان دەکەم کە کورد گەورەترین فراکسیۆنی لە کەرکوک و موسڵ هەیە، هاوکات ئەوەی پەیوەندی بە دەنگی کەرکوکەوە هەیە لەو شارە گەورەترین فراکسیۆن، یەکێتی دەبێت، هەروەها یەکێتی لەو پارێزگایە تاخم قەنەفەی هێناوە نەک کورسی”.

دەشڵێت، “بەم شەڕە دەنوکەی هەیە یەکڕیزی دروست نابێت، دەنگە بەفیڕۆچووەکان زۆرن کە زیاترە لە کورسییەک و دەبێت دەرسی لێ وەربگرین”.

سەبارەت بە دیاریکردنی پارێزگاری کەرکوک، وتەبێژی یەکێتی جەخت لەوە دەکاتەوە، “دەبێت پارێزگاری کەرکوک بۆ کورد بێت و لە نێویشیاندا بۆ یەکێتی، بەڵام پارێزگارەکەی یەکێتی هەر بۆ یەکێتی نابێت و دەبێتە پارێزگاری هەموو کورد و کەرکوک”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئامارەكانی میترۆ لەبارەی پێشێلكارییەكان زۆر لە ئامارەكانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان ‏زیاترن

سەنتەری میترۆ ئاماری پێشێلکارییەکانی ساڵی 2021ی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ‏بڵاوکردەوە، 353 پێشێلکاری بەرامبەر 260 ڕۆژنامەنووس ئەنجامدراون، ئامارەكە زۆر ‏جیاوازە…
Total
0
Share