رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی هونەرمەند “ناشاد” بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ رێوڕەسمی بەخاكسپاردنی تەرمی هونەرمەندی شێوەكار (ناشاد) ئەنجامدەدەرێت، پاش ئەنجامدانی ماتەمییەك، لە خانەی بەساڵاچووانەوە بەڕێدەكرێت بۆ گۆڕستان.

رۆژی سێشەممە ھونەرمەندی شێوەکار محەمەد سابیر ناسراو بە (ناشاد) لە خانەی بەساڵاچووانی سلێمانی کۆچی دواییکرد.

ناشاد لە ساڵی 1954 لە گەڕەکی کانی ئاسکان لە سلێمانی لەدایکبووە و نزیکەی 50 ساڵ سەرقاڵی وێنەکێشان بوو و بەھۆی دەستڕەنگینی لە بواری شێوەکاریدا بەشداریی چەندین پێشانگای نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کردووە و دەیان خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشراوە.

بڕیاربوو لە رۆژی 11ی ئەم مانگە لە خانەی بەساڵاچووان پێشانگایەکی شێوەکاریی بۆ بکرێتەوە و زیاتر لە 100 تابلۆی هونەریی ناشادی تێدا نمایشبکرێت و خەڵاتی رێزلێنانی پێببەخشرێت.

بابەتی پێشتر

كلێنسێك كە بەڵێنی بەرشەلۆنەی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ مێسی لەسەر نووسراوە دەخرێتە زیادكردنەوە

بابەتی دواتر

ئەبوزەبی یەکەم گەشتی تاقیکاریی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بە سەرنشینێکەوە ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share